یۆرانیۆمی ٤.٥٪ پیتێنراوی ئێران گەیشتە ٣٧٠ کیلۆ


ئاسۆی ڕۆژ

وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئیران ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند کە ڕیژەی یۆرانیۆمی ٤.٥٪ پیتێراوی ئیران گەیشتۆتە ٣٧٠ کیلۆ.

هەواڵنێری ئیسنا نووسیویەتی کە بێهرووزی کەماڵوەندی ڕۆژی سێ شەممە ٢٢ی پووشپەڕ وتوویەتی؛ "ئێمە لە ئێستادا ڕێژەی یۆرانیۆمی پیتێراوی ٤.٥٪یمان نزیکەی ٦٠، ٧٠ کیلۆ لە ٣٠٠ کیلۆ زیاترە

وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ناوکی کۆماری ئیسلامی وردەکاری زۆرتری لەوبارەیەوە نەخستۆتە ڕوو

حەسەن ڕووحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ڕۆژی ١٨ی گوڵان ڕایگەیاند کە تاران پابەندی بە بەڵێنەکانی لە بەرجامدا کەم دەکاتەوە و مۆڵەتێکی ٦٠ ڕۆژەی دا بە ئۆرووپاییەکان تا ئەوان بە بەڵێنەکانیان لە بەرجامدا کە بوار بۆ فرۆشی نەوت و ئاڵوگۆڕی بانکی لەگەڵ ئێران برەخسێنن

سنووردار بوونی پاشکەوتی یۆرانیۆمی ئێران لە هەنگاوی یەکەمی ڕاگەیاندنی خۆی ٣٠٠ کیلۆ بوو کە ڕایانگەیاند چی دی بەو ڕێژەی پابەند نابن. لە هەنگاوی دووەم دا ١٧ی پووشپەڕ خرایە بواری جێ بە جێ کردنەوە، تاران ڕایگەیاند کە پیتاندنی یۆرانیۆمی لە ئاستی ٣.٦٧ ٪ بۆ ٤.٥٪ بەرز کردۆتەوە

کەماڵوەندی دەربارەی بەرهەم هێنانی ئاوی قورس، وتەکانی ڕووحانی دووپات کردەوە و وتی کە ئێران بەڵێنێکی بۆ پابەندنی بە پاشکەوتی ئاوی قورسی لە ناوخۆی وڵاتەکەی بگەیەنێتە زیاتر لە ١٣٠ تۆن نییە.

کۆماری ئیسلامی دەڵێت لە هەنگاوی سێهەمدا ئاستی یۆرانیۆمی پیتێراو بە ڕێژە و بە چۆنییەتی بەرز دەکەینەوە و دامەزراوەکانی بەرهەم هێنانی ئاوی قورسی ئەراک دەگەڕێنینەوە بۆ پێش ڕێکەوتنی بەرجام

گرنگترین داواکاری کۆماری ئیسلامی لە ئۆرووپاییەکان ڕەخساندنی بوار بۆ فرۆشی نەوت و دەست پێڕاگەیشتنیان بە سیستمی بانکی و داهاتی فرۆشی نەوتە

ئەم هەنگاوانەی ئێران ڕەخنەی زۆری یەکێتی ئۆرووپای بە دواوە بووە و داوایان لە ئێران کردووە کە پابەندی بەڵێنەکانی بێت لە بەرجامدا. ڕووسییەش پێی لە سەر ئەو داگرتووە کە ئەم جۆرە هەوڵانە یارەمەتی ئێران نادات

وڵاتانی ئۆرووپایی وێڕای پێداگری لە سەر ئەوەی کە ئەوان هیچ مۆڵەتێک قبووڵ ناکەن، هۆشدارییان داوەتە ئێران بە بەڵێنەکانی بەرجامی پابەند بێت و دوو هەنگاوەکەی دوایی هەڵوەشێنێتەوە

بەرپرسانی ئەمریکایی کۆماری ئیسلامی بە "گرەوکێشی ئەتۆمیتۆمەتبار دەکەن و خوازیاری کاردانەوە و دژکردەوەی نێونەتەوەیی بەو گرەوکێشییە ناوکییە بوون



PM:08:41:13/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 51 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌