نوێکرایەوە/ دەستنیشانکراوانی خامنەیی کەوتوونەتە گیان یەکتر، سەرۆکی پێشووی قووەی قەزاییە ڕەخنەی لە گەندەڵی سەرۆکی پێشوو دەگرێت! نوێ کرایەوە "ئەسپەکان لە سەرەولێژی گاز یەکتر دەگرن"

 

ئاسۆی ڕۆژ

سادقی ئاموولی لاریجانی کە بە حوکمی عەلی خامنەیی بۆ ماوەی ١٠ ساڵ سەرۆکایەتی قووەی قەزاییەی کۆماری ئیسلامی بوو، وەک بەرپرسی سەرۆکایەتی مەجمەعی تەشخیسی مەسڵەحەتی نیزام دیاریکراوە، لە لایەن بەشێکی دیکە لە حەڵقەی دەورووبەری خامنەییەوە هێرشی کراوەتە سەر و تا ڕادەیەکیش ئەم پێک هەڵپژانە لە سدا و سیمای کۆماری ئیسلامی ڕەنگی داوەتەوە.

صادق آملی لاریجانی که با حکم سیدعلی خامنه‌ای ده سال بر مسند ریاست قوه قضائیه جمهوری اسلامی نشسته بود با انتصاب به ریاست مجمع تشخیص مصلحت نظام، مورد حمله بخش دیگری از منصوبان رهبر جمهوری اسلامی قرار گرفته است، تا حدی که علیه او در صداوسیما نیز افشاگری می‌شود.

لە دوایین لەقاودانەکان دژی سەرۆکی کۆمەڵەی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی، قسەکانی محەمەدی یەزدی، ئەندامی شواری نیگابان و سەرۆکی پێشووی دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی لە کۆبوونەوەیەکدا بڵاو بۆتەوە کە ڕوو لە لاریجانی دەڵێت؛ وتوویەتی ئەگەر فڵانی ئازاد نەکەن و نامەشت ناردووە بۆ ئاغا (خامنەیی) کە ئەگەر ئازادی نەکەن دەچییەوە بۆ نەجەف. "بەرپرسی نووسینگەیەک کە ١٠ ساڵ بەڕێوەبەری شوێنێکی گرنگ بووە، دەستگیر دەکرێت، پاشان ناڕازین و دەڵێن بۆچی وتتان؟! بەناوی مەدرەسەی عیلمییە، کۆشکتان دروست کردووە! ئایا ئەمە میرات باوکت بووە؛ لە کوێ هێنا و دروست کرد؟ 

ئاماژەی یەزدی بە ئەکبەری تەبەری، جێگری بەڕێوەبەرایەتی قووەی قەزاییە لە سەردەمی سەرۆکایەتی سادقی لاریجانی کە ڕۆژانی ڕابردوو دەستگیر کرا.

ماوەیەک لەمەوبەر عەلیڕەزا زاکانی، نوێنەری بناژۆخوازی مەجلیسی نۆیەم، ئەکبەری تەبەری وەک "توخمی گەندەڵی" لە دەزگای دادوەری ناساند دەڵێت؛ تەبەری، دوو سەرۆکی پێشووەکەی ئەو دەزگایەی ماڵوێران کردووە.
جێی ئاماژەیە کە ڕاگەیاندنی کۆماری ئیسلامی و بەتایبەتی سدا و سیما هەڵمەتێکی هێرش بۆ سەر لاریجانی دەست پێکردووە و لە ٣ بەرنامەی جیا لە سێ کاناڵی ١ و ٢ و ٣ی سدا و سیما هێرش و تانەیان لە دەزگای دادوەری ئێران و لاریجانی داوە.
 

سادقی لاریجانی کە لە لیستی پێشێلکارانی مافی مرۆڤە کە لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە ئامادە کراوە، جگە لە پێشێل کاری مافی مرۆڤ و شارۆمەندی، تۆمتەبارە بە گەندەڵی بەربڵاو. جێی سەرنج ئەوەیە کە محەمەدی یەزدی سەرۆکی پێشووی قووەی قەزاییە و باقی دەستنیشاکراوەکانی خامنەیی لە کاتێکدا ئاماژە بە گەندەڵی لاریجانی دەکەن کە خۆشیان تۆمەتبارن بە پێشێلکاری مافی مرۆڤ و گەندڵی ماڵی.
سادقی ئاموولی لاریجانی لە وڵامدانەوە بەو هێرشانەی دەکرێتە سەری وتوویەتی؛ بۆچی کەوتوونەتە ئەم دۆخەوە؟ قەتم نەوتووە کە دەچمەوە بۆ نەجەف. ئەگەر کە لە شوورای نیگابان قسە ناکات، لە بەر پیریتە.
پەندێکی کۆن هەیە دەڵێت کە "ئەسپەکان لە سەرەولێژی گاز لە یەکتر دەگرن"، چاودێرانی سیاسی ئێران دەڵێن؛ دۆخی ئێستای ئێران و ڕژیمی کۆماری ئیسلامی کە بەرەو هەڵدێری لەناوچوون دەچن، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بەو شێوەیە تۆڵە لە یەکدی دەکەنەوە. ٤٠ ساڵە بەرپرسانی ڕژیم بە تەبایی و ڕەبایی خەریکی تاڵان و تاراجی سامانی خەڵکن و بە دڕندانەترین شێوە لەگەڵ خەڵکی وڵاتەکەیان هەڵسووکەوتیان کردووە. ئێستا گڵۆڵەیان لە لێژییە و وەک ئەسپەکان بۆ دەرباز بوونیان لە سزای خەڵک گاز لە یەکتر دەگرن.

هەندێک لە چاودێرانی سیاسی دیکەش ئەم پێکدا هەڵپژانەی دەست و پێوەندەکانی خامنەیی و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بە شەڕی ناوخۆی ناو بازنەی دەسەڵات و شانۆی وەستانەوە بەرامبەر بە گەندەڵی دەزانن.

 

 


PM:12:24:18/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 113 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌