سنە/ مەرگی دایکی گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژ گەیشتووە، ڕۆژی شەممە ٢ی گەلاوێژ، دایە "شەمسولملووک شێخۆلئیسلامی وەتەنی" دایکی هاوڕێی گیانبەختکردووی کۆمەڵە هاوڕێ "ئەزیزە ئەعزەمی" لە سنە ماڵئاوایی لە ژیان کردووە. 
هاوڕێ ئەزیزە ئەعزەمی پێشمەرگەی تێکۆشەری کۆمەڵە لە "گوردانی شوان" لە کاتی بۆمباران کردنی شاری هەڵەبجە و وێڕای ٧١ یەک کەسی دیکە هاوڕێیانی گوردانی شوان گیانی ئازیزی لە پێناو ئامانجە بەرزەکانی کۆمەلە بەخت. 
جێی ئاماژەیە کە هاوڕێ "ئەزیزە ئەعزەمی" هاوسەری هاوڕێی گیانبەخت کردوو "حەمە عەلی وەزیری" بوو کە پێکەوە لە کارەساتی گوردانی شوان ساڵی ١٣٦٦ لە نزیک ڕووباری سیروان کەوتنە بۆسەی هیزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و لە کاتێکدا پێشووتر لە لایەن ئەرتەشی بەعسی سەدام حسێنەوە شیمیایی کرابوون، گیانیان بەخت کرد.
بە ناوی کۆمیسیۆنی ناوەندی ڕاگەیاندی کۆمەڵە و هەموو ڕیزەکانی کۆمەڵە  سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ڕوو سوور و سەربەرزی ئەعزەمی دەکەین و تا بەڵێن دەدەین تا دوا هەناسە درێژە دەرەری ڕێی هاوڕێیانی گیانبەخت کردووانی کۆمەڵە بین.

PM:03:40:24/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌