٤٧ میلیۆن دۆلار یارمەتی بۆ کۆنتڕۆلی ئاگرەکەی ئامازۆن تەرخان کرا

وڵاتانی ئەندامی گرووپی ٧ ی بەشدار لە بیاریتزی فەڕانسە، دەیان میلیۆن دۆلاریان بۆ بەرامبەرکێ لەگەڵ ئاگرکەوتنەوەکەی جەنگەڵەکانی ئامازۆن تەرخان دەکەن

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری ئاسۆشەیتێدپرێس، ڕۆژی دوو شەممە چواری خەرمانان، ئەندامانی گرووپی جی ٧ یارمەتییەک بە بڕی ٢٠ میلیۆن دۆلار بۆ کۆنترۆڵ کردنی ئاگرکەوتنەوەکەی جەنگەڵ و دارستانەکانی ئامازۆن پێشکەش دەکەن و جگە لەوەش بریتانیا ١٢ میلیۆن دۆلار و کاناداش ١١ میلیۆۆن دۆلار بە جیا بۆ کۆنتڕۆڵی ئاگرکەوتنەوە یارمەتی دەکەن.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، کانادا پێشنیاری ناردنی فڕۆکەی تایبەتی بۆ کۆنتڕۆڵی ئاگرەکەی بە وڵاتی برێزیل داوە

ڕیکخراوی ژینگەپارێزی "هاوپەیمانی زەوییش کە لە لایەن لێئۆناردۆ دی کاپێریۆوە پشتیوان دەکرێت ٥ میلیۆن دۆلار یارمەتی بە پرۆسەی کوژاندنەوە و کۆنتڕۆڵی ئاگرکەوتنەوە تەرخان کردووە

ئیمانۆئێل مەکرۆن، سەرۆک کۆماری فەڕانسە، هەواڵی ناردنی ٢٠ میلیۆن دۆلاری گرووپی جی ٧ ی ڕاگەیاندووە

ریکاردۆ سالس، وەزیری ژینگەی برێزیل، وێڕای پێشوازی کردن لەو یارمەتییانە وتی، برێزیل دەبێ بڕیار بدات کە چۆن لەم سەرچاوانە کەڵک وەردەگرێت.

جان ڕابینسۆن، سەرۆکی پارێزگاری لە کۆمەڵگەی پارێزراوی ژیانی سرووشتی لەم بارەیەوە وتوویەتی؛ پاش کوژاندنەوەی ئاگرەکە، بوودجەی جیهانی بۆ ئیدارەی سیاسی زۆرتر لە برێزیل پێویستە.

ڕابینسۆن دەڵێت، برێزیل پێویستی بە یاسا و ڕێسایەک هەیە کە سنوورێکی دیاریکراو بۆ بەرگری کردن لە سوتاندنی جەنگەڵ و دارستانەکان و کردنی شوێنی ئەو جەنگەڵانە بە زەوی کشت و کاڵی و لەوەڕگە پێڕەو بکات و دەبێت هاندەر و پاڵنەری سەرمایەگوزاری جێگرەوەی پێشکەش بکرێت

لە کاتێکدا کە باس لە یارمەتییە نێونەتەوەییەکان بۆ کۆنتڕۆلی ئاگرکەوتنەوەکەی جەنگەڵگەکانی ئامازۆن دەکرێت، ژایر بولسۆنارۆ، سەرۆک کۆماری برێزیل، دەڵێت؛ ڕۆژئاوا بۆ خڵافاندنی برێزیل ئەم کارانە دەکات.

ژایر بولسونارۆ وتوویەتی؛ کێ بە بێ چاوەڕوانی یارمەتی پێشکەش بە کەسێکی دیکە دەکات؟ ئەمانە لەم ماوە درێژەدا چییان دەوێت؟ 

ئاگرکەوتنەوەکە لە جەنگەڵەکانی ئامازۆن ئەمساڵ ڕیکۆردێکی پێوانەیی مێژووی تۆمار کرد و بە پێی داتا و زانیارییەکانی ناوەندی لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی ئاسمانی برێزیل، تا ئێستا زیاتر لە ٧٢ هەزار و ٨٤٣ ئاگرکەوتنەوە تۆمار کراوە.

ناوەندی لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی ئاسمانی برێزیل ٢٩ی گەلاوێژ ڕایگەیاندووە کە ئاگرکەوتنەوەکان بە بەراورد لەگەڵ ئەم خشتەکاتییە لە ساڵی ڕابردوودا ٨٣٪ زیادی کردووە و لە ساڵی ٢٠١٣ کە تۆمارکردنی ئاگرکەوتنەوەکان لە ئامازۆن دەستی پێکردووە، گەیشتۆتە بەرزترین ئاستی خۆی.

ئاگرکەوتنەوە لە سرووشت لە مانگە وشکەکانی ساڵ دیاردەیەکی ئاساییە، بەڵام هەندیک لەو ئاگرکەوتنەوانە بە ئەنقەست و لە لایەن ماڵک و وەرزیرانەوە ڕوو دەدات بۆ پەرە پێدان بە لەوڕگە و زەوییە کشت و کاڵییەکانیان کە بە شێوەی نایاسایی جەنگەڵەکان لە ناو دەبەن



PM:12:21:27/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌