بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژ گەیشتووە، شارۆمەندێکی کوردی خەڵکی پاوە بە ناوی "سۆران عەزیزی” دانیشتووی شاری سنە، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک حیزبە کوردییەکان لە لایەن هیزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستگیر کراوە و بۆ شوێنی نادیار گوازراوەتەوە.
شایانی باسە کە لە ماوەی مانگی ڕابردوو (گەلاوێژ) لانی کەم ٣٠ کەس لە شارۆمەندانی کورد بە تۆمەتی جۆراوجۆر و لەوانە هاوکاری و پێوەندی لەگەڵ حیزبە کوردییە بەرهەڵستکارەکانی کۆماری ئیسلامی لە لایەن دام و دەزگا ئەمنییەتییەکانی ڕژیمەوە دەسگیر کراون.