پرۆفیسۆر کۆچەر بیرکار، (فەرەیدوون درەخشانی) لە ڕاپرسییەکی ئانلاین کە لە لایەن گۆڤاری پرۆسپێک مەگەزین لە بریتانیا، لە ناو ٥٠ بیرمەندی جیهانی وەک بیرمەندی جیهان بۆ ساڵی ٢٠١٩ هەڵبژێردرا.
کۆچەر بیرکار، لە دایک بوونی ئاوایی "نێ”ی سەر بە شاری مەریوانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە و ساڵی ڕابردووش وەک یەکێک لە چوار براوەی خەڵاتی ماتماتیک، ناسراو فیلدز کە هاوتای نۆبێلی ماتماتیکە، هەڵبژێردرا.
ئەم بیرمەندە کوردە لەم ساڵيش هەروەها نازناوی دۆکتۆرای شانازی لە زانکۆی سەلاحەدینی هەولێری پێ بەخشرا.