ئەمریکا ناوەندە فەزاییەکانی ئێرانی خستە لیستی گەمارۆکانییەوە/ دۆستانمان بە هاوپەیمانی ئەمریکا دژی"هەڕەشەی فەوری" تیرۆریزیمی جیهانی پەیوەست بن


ئاسۆی ڕۆژ/ وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە ١٢ی خەرمانان ڕایگەیاند کە ڕێکخراوی فەزایی ئێران، ناوندی توێژینەوەی هەوافەزای ئێران و ناوەندی لێکۆڵێنەوەی هەوازی ئێران هاویشتۆتە لیستی گەمارۆکانی ئەو وڵاتەوە

ڕێکخراوی فەزایی ئێران ناوەندێکی دەوڵەتییە کە لە ژێر چاودێری وەزارەتی پێوەندییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە چالاکی دەکات

ناوەندی توێژینەوەی هەوافەزای ئێرانیش ناوەندێکی دەوڵەتی سەر بە وەزارەتی زانست و ناوەندی لێکۆڵینەوەی فەزایی ئێرانیش لە ژێر مەجمووعەی ئەم ناوەندی توێژینەوەیەدایە.

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە گەمارۆکانی سەر ئەم دامەزراوانە بۆ گوشار هێنان و دواجار بۆ ڕاگرتنی چالاکییە ناوکیەیکانی کۆماری ئیسلامی ئەنجام دراوە

مایک پەمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە توێی ڕاگەیاندنێک دا بە ئاماژە بەوەی ئەمە یەکەم جارە کە ڕیکخراوی فەزایی ئێران دەچێتە لیستی گەمارۆکانی ئەمریکاوە، پێی لە سەر ئەوە داگرتووە کە واشینتۆن ئیزنی ئەوە بە ئێران نادات لە بەرنامەی فەزایی وەک چارشێوێک بۆ "پلانی گەشەپێدانی موشەکە بالیستیکەکانیکەڵک وەربگرێت

لە ڕاگەیاندنەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژە بە تەقینەوەی سەکۆی ماهوارەهەڵگرەکەی "ناهیدیش کراوە کە دەڵێت هەوڵەکانی ئێران بۆ ناردنی ماههوارە بۆ فەزا، دەرخەری "هەڕەشەیەکی فەوریـیە.

٧ی خەرمانانی ئەماڵ ڕادیۆی میللی ئەمریکا، ئێن پی ئاڕ ڕاپۆرتی دا کە هاویشتنی موشەکی ماههوارە هەڵگری ناهید، لە قۆناغی سەرەتایی تووشی کێشە بوو و شکست خوارد. ئەم ڕووداوە کە "پایەگای فەزایی خومەینیلە باشووری ئۆستانی سمنان ڕوودا

کۆماری ئیسلامی، ئەمریکا بە خەتاباری سەرنەکەوتنی ئەو پرۆژەیە زانی، بەڵام ڕۆژی دواتر دۆناڵد ترامپ وێڕای بڵاوکردنەوەی وێنەیەک لە سەکۆی هاویشتنی ماههوارەکە، ڕایگەیاند کە ئەمریکا دەستی لە تەقینەوەی ماههوارەهەڵگرەکەی ئێران نەبووە

ئەمە بۆ سێهەم جارە کە بەرپرسای کۆماری ئیسلامی باس لە ناسەرکەوتووبوونی ماههوارەی "ناهیدی ١دەکەن

لە لایەکی دیکەوە مایک پەمپێئۆ لە توێی تویتێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتێر داوای دۆستانی ئەمریکا کردووە بە هاوپەیمانی ئەمریکا بۆ پێش گرتن بە گەشەی بەرنامە موشەکە بالیستیەکانی ئێران پەیوەست بن

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا نووسیویەتی؛ "ئێمە داوا لە هاوپەیمانانی خۆمان دەکەین لە بەرامبەر گەورەترین پشتیوانی تیرۆریزمی جیهانی، پێش بە گەشەی بەرنامەی موشەکە بالیستیکەکانی بگرن و بە ئێمە پەیوەست بن


PM:03:03:04/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 230 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌