دیداری ڕێکخراوی کۆمەڵەی لاوانی ڕۆژهەڵات و یەکێتی لاوان دیموکرات

ڕۆژی شهممه٢٣ی خەرمانانی ١٣٩٨ی هەتاوی وەڤدێکی ڕێکخراوی یەکێتی لاوانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران سهردانی بنكهی ڕێكخراوی كۆمهڵهی لاوانی ڕۆژههڵاتیان كرد كهلهلایهن بهرپرسانی ڕێكخراوی كۆمهڵهی لاوانی ڕۆژههڵات پێشوازیان لێكرا.

لەو دیدارەدا چەندین باس و تەوەر سەبارەت بە پرسی لاوان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات گفت و گۆی لەسەر کرا و هەر لایەنێک بیر و هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە بابەتەکان دەربڕی و دوای تاوتوێ كردنی بابەتەکان ههردوو لا جهختیان لهوهكردهوهكهکار و چالاکی هاوبەش و هاوئاهەنگ و بەر بڵاو لهنێوانیاندا پەرەی پێ بدرێت و هاوکاری دو ڕێکخراوەکە و ڕێکخراوەکانی دیکەش لەسەر پرسی لاوان بچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

پاش چەندکاتژمێر قسە و باسی چڕوپڕو دۆستانە دیدارەکە کۆتایی پێهات.

ههیئهتی یهكێتی لاوانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بریتی بوون لهبهڕێزان "عومەر فەخرەدین فەر"سکرتێری لاوانی حدکا "سەلام قادری" بەرپرسی پەیوەندییهكان، "ئازاد شافعی" بەرپرسی ڕێکخستنی لاوان لە شاری سلێمانی و "بێریوان ڕەمەزانی"ئەندامی کومیتەی لاوانی سلێمانی ئهو ڕێكخراوهیه.

 ههیئهتی ڕێكخراوی كۆمهڵهی لاوانی ڕۆژههڵاتیش بریتی بوون لههاوڕێیان "سروش ئووەیسی" وتەبێژی کۆمەڵەی لاوانی ڕۆژهەڵات، "ئارەزوو ڕەزەوی"، "ئالان سەلیمی" و "دیاکۆ سەلجوقی " ئەندامانی بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵەی لاوانی ڕۆژهەڵات.

لهكۆتایی دیدارهكهدا ههیئهتی میوان لهلایهن ههیئهتی خانهخوێ، بهڕێزهوهبهڕێ كران.


ڕێكخراوی كۆمهڵهی لاوانی ڕۆژههڵات

٢٣ی خهرمانانی ١٣٩٨ی ههتاوی

١٣ی سێپتهمبری ٢٠١٩ی زایینی


PM:06:36:14/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 294 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌