ڕێژەی هێزەکانی ئەمریکا لە عەرەبستان و ئیمارات زۆرتر دەکرێن

ئاسۆی ڕۆژ/ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕەزامەندی نواند بۆ بردنە سەرەوەی "ڕێژەیی هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە عەرەبستان و ئیماڕات.

ئەم بڕیارە پاش هێرش بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستان و ئەو تۆمەتانەی کە دەخرێتە پاڵ ئێران بۆ ئەنجامی ئەو هێرشانە، ئەنجام دەدرێت

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕۆژی ٢٩ی خەرمانان بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە ئاماژە بەوە کرد کە هێشتا بڕیاری نەداوە کە چ بەش یان یەگانێک لە ئەرتەش بۆ ڕۆژئاوایی ئاسیا بەڕێ دەکات. پێنتاگۆن ئاماژەی بە ئەگەری هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران نەکردووە

مارک ئیسپێر، وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕۆژی هەینی وتی کە بردنە سەرەوەی هێزەکان لە سەر داوای عەرەبستانی سعوودی و ئیماڕاتی یەکگرتووی عەرەبی و بۆ باشتر کردنی چۆنایەتی بەرگری ئاسمانی و پەندافەندی موشەکی ئەوان ئەنجام دراوە

مارک باسی لەوە کردووە کە ڕاسپاردە نوێکە، لە ئەسڵدا بەرگرییە و وتی؛ بۆ پێشگرتن لە چوونە سەرەوەی گرژییەکان، عەرەبستان داوای لە هێزە نێونەتەوەییەکان کردووە بۆ پارێزگاری کردن لە ژێرخانە هەستیارەکانی شانشینی عەرەبی لەو وڵاتە جێگیر بن. ئیماڕاتیش هەمان داواکاری بووە

جۆزێف دانفۆرد، سەرۆکی ستادی هاوبەشی ئەرتەشی ئەمریکاش وتوویەتی کە وردەکاری ئەم جووڵە پێکردنە بە هێزەکانیان لە دواتر دا ئاشکرا دەکرێت

وەزیری بەرگری ئەمریکا باس لەوە کرد کە ئەمە یەکەم هەنگاوە و ئەگەری هەنگاوی تری لە داهاتوودا ڕەت نەکردەوە.

مارک ئێسپێر وتوویەتی کە ئێمە بەدوای شەڕەوە لەگەڵ ئێران نین، بەڵام بۆ هەموو دۆخێک ئامادەین

بڕیارە ئەم هێزانە لە پایەگای ئاسمانی "ئەمیر سوڵتانلە ڕۆژئاوایی ڕیاز جێگیر بن. سەربازە ئەمریکارییەکان ١٥ ساڵ لەمەوبەر ئەو پایەگایەیان چۆڵ کردبوو


AM:09:41:21/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 143 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌