خۆپیشاندانی میلیۆنی لاوانی سەراسەری جیهان دژی گۆڕانکارییەکانی کەش و هەوا + وێنە

ئاسۆی ڕۆژ/ سەدان هەزار و بگرە بە میلیۆن خوێندکار و لاوانی لە ئۆسترالیا و تایلەندەوە بگرە تا ئەفریقا و ئۆرووپا و ئەمریکا ڕۆژی هەینی ٢٩ی خەرمانان نەچوونە سەر کلاسی دەرسەکانیان و بە خۆپیشاندانەکانی پەیوەست بوون لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە گەرم بوونی گۆی زەوی.

ئامانج لەم خۆپیشاندانە بەربڵاوە، گوشار هێنانە بۆ ڕێبەری وڵاتانی جیهان بۆ ئەنجامی کرداری کاریگەرتر بۆ کەم کردنەوە گازە گوڵخانەییەکان و باقی بابەتەکانی پێوەندی دار بە ژینگە و پاراستنی ژینگەوە

ئەم خۆپیشاند بەربڵاوانە لە سەرەتای دستپێکی "هەفتەی هەوڵەکانی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بواری ژینگە و لەوانە بەڕێوەبردنی دانیشتنی چالاکانی لاوی ژینگەپارێز لە مەقەڕی ئەم ڕێکخراوەیە بەڕێوە چوو کە ڕۆژی دوو شەممە کارەکانی خۆی دەست پێ دەکات

دووەمین خۆپیشاندانی جیهانی لە بواری ژینگەپارێزی ڕۆژی هەینی هەفتەی داهاتوو ئەنجام دەدرێت

خۆپیشاندانە میلیۆنییە لە شارەکانی ئۆسترالیاوە دەستی پێکرد. ناڕازییان لەم خۆپیشاندانانە لەم وڵاتە، کە گەورەترین بەرهەم هێنەری خەڵووز و کازای خەڵووز و گازە شلەکانە لە جیهاندا، داوایان کردووە ڕێژەی بەرهەم هێنانی گازە گوڵخانەییەکان بۆ ئاستێکی کاریگەر کەم بکەنەوە.
مەزندە دەکرێت کە زیاتر لە ٣٠٠ هەزار کەس لە خۆپیشاندانی شارەکانی ئۆسترالیا بەشدار بوو بێتن

بە وتەی ڕێکخەرانی ئەم بزووتنەوە جیهانییە ڕۆژی هەینی لە ١٥٦ وڵاتی جیهان خۆپیشاندانی هاوشێوە بەڕێوە چووە.
گرێتا تانبێرگ (تانبێری) چالاکی ژینگەپارێزی سوئێدی لە خۆپیشاندانەکانی "هەینییەکان بۆ داهاتوو" لە بێرلین پایتەختی ئاڵمان وتاربێژی کرد. تانبێری بە ڕیبەری ئەم بزووتنەوە جەماوەری دەناسرێت.


AM:10:04:21/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 155 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌