داهاتی ئێرانییەکان ٧٠٪ کەمترە لە هێڵی هەژاری لە جیهاندا

ئاسۆی ڕۆژ/ بانکی جیهانی لە نوێترین بەراوردی خۆیدا، هێڵی هەژاری بۆ وڵاتانی خاوەن داهاتی باڵای ئاستی ناوەندی کە بریتییە لە ٦٠ وڵات و لەوانە ئێران، تورکیە، برێزیل، چین و رۆمانیش لە خۆ دەگرێت، ناونجی داهاتەکانیان ڕۆژانە ٥.٥ دۆلار بەراورد کراوە، واتە هەر شارۆمەندێکی ئێران بۆ جێگیر بوون لە سەروو هێڵی هەژاریدا دەبێت ڕۆژانە زیاتر لە ٥.٥ دۆلار داهاتی هەبێت لە کاتێکدا کە ڕێژەی ناونجی داهاتی شارۆمەندانی ئێران ٣.٢ دۆلارە. 

بەم پێیە، هەر ئێرانییەک کە بۆ ئەوەی خاوەنی ژیانێکی سەروو هێڵی هەژاری بێت، دەبێت ساڵانە نزیک بە ٢٠٠٧ دۆلار داهاتی بێت و ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەر ئێرانییەکی شارنشین ڕۆژانە بە شێوەی ناوندی ٣.٢ دۆلار و هەر شارۆمەندێکی گوندیش ١.٧ دۆلار داهاتی هەیە. ڕێژەی ناونجی داهاتی ڕۆژانەی گوندنشینانی ئێرانی خوارتر لە هێڵی هەژاری توندە کە بانکی جیهانی ڕایگەیاندووە. 



AM:10:24:21/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌