ئێران/ ١٠٠ هەزار مامۆستای کەمە

وتەبێژی کۆمیسیۆنی کولتووری مەجلیسی شوورای ئیسلامی ئێران دەڵێت؛ کەمی مامۆستا لە سەرتاسەری ئێران بە لەبەرچاوگرتنی خانەنشین بوونی ٦٠ هەزار مامۆستا لە سەروبەندی دەست پێکی ساڵی نوێی خوێندن و کەم بوونی ٤٠ هەزار مامۆستا، کەمی مامۆستا لە ئێران بۆ قوتابخانەکانی ئێران ١٠٠ هەزار کەس مەزندە دەکرێت. 

ئەحدە ئازادیخواە دەڵێت؛ مامۆستا گرێبەستییەکان کە لە ساڵانی پێشوو لەم بوارەدا چالاک بوون، باشترین بژاردەن بۆ دامەزراندنیان لە وەزارەتی ئاموزش و پەروەرش (پەروەردە).

خاڵی جێی ئاماژە لەم بوارە ئەمەیە کە ئابووری ئێران و بە تایبەتی بوودجەی دیاریکراو بۆ وەزارەتی پەروەردە توانای دامەزراندنی ١٠٠ هەزار مامۆستای بە لانی کەمی حەقدەست بۆ مامۆستایان نییە.

مامۆستایان لە هەژارترین چین و توێژەکانی کۆمەڵگای ئێرانن. ساڵان شاهیدی ناڕەزایەتی و مانگرتنی مامۆستایانین لە ئێران کە بە هۆی دۆخی خراپی ئابووری ئەنجامی دەدەن.  


AM:10:35:21/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 161 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌