لەقاودانەکان بەردەوامە؛ ٦٠٪ سامانی ئێران لە ژێر دەستی چوار دامەزراوە دایە

هەمووان دەزانن کە ئێران وڵاتێکی دەوڵەمەندە و ساڵان بە سەدان میلیارد دۆلار داهاتی هەیە لە نەوت و ئەمە جیا لە باقی سێکتەرەکانی دیکەی بەرهەم هێنان و داهاتی ئێرانن. لە لەقاودانێکی نوێ و دانپیادانانێکی دیکە، بێهزادی نەبەوی چالاکی سیاسی ئیسلاحخواز دەڵێت کە ٦٠٪ سەروەت و سامانی خەڵکی ئێران لە ژێر کۆنتڕۆڵ و ژێر دەستی چوار دامەزراوەی "ناوەندی جێ بە جێ کردنی فەرمانی خومەینی، قەرارگای خاتەم، "ئاستانی قودسو "بونیادی موستەزعەفانـە.

سێ دامەزراوە لەو چوار دامەزراوەی کە نەبەوی ئاماژەی پێ دەکات، لە ژێر کۆنتۆڵی ڕاستەوخۆی عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی دان و تەنیا ڕاپۆرت بەو دەدەنەوە. قەرارگای خاتەمیش لە ژێرمەجموعەکانی سپای پاسدارانە کە فەرماندەکانی سپاش لە لایەن خامنەییەوە دیاری دەکرێن.

هەواڵنێری ڕۆیتێرز ٢٠ خەزەلوەری ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی لە ڕاپۆرتێکی توێژینەوەییدا باسی لەوە کرد کە سەروەت و سامانی خامنەیی ٩٥ میلیارد دۆلار مەزندە دەکرێت

ئەم ڕاپۆرتەی ڕۆیتێرز پشتی بەستووە بە هەڵسەنگاندن و لێکدانەوەی ڕاگەیاندنەکانی بەرپرسانی ڕەسمی ئەو ناوەندانە، ئاماری بورسی ئەوراقی بەنرخی تاران و ماڵپەڕە کۆمپانیاکانی سەر بەو دامەزراوانە.



PM:10:09:21/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 135 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌