ئاکۆ زەندی گیانی لە دەست دا

بە پێی هەواڵەکان ئاکۆ زەندی پاش هەفتەیەک لە نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە گیانی لە دەست دا.

ئاکۆ زەندی ٢٥ ساڵە کە لە نەخۆشخانەی تەوحیدی شاری سنە پەرستار بوو، کە ڕۆژی ٢٣ی خەرمانان بۆ دەربازکردنی گیانی ژن و منداڵێک لە ئاگر لە یەکێک لە باغەکانی دەورووبەری سنە تووشی سووتان بوو، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٣٠ خەرمانان گیانی لە دەست دا.

ئاکۆ لەو ڕووداوەدا تووشی سووتانی ٨٥٪ ببوو و و بۆ بەشی ئای سی یوی نەخۆشخانەی تەوحید گوازرایەوە، بەڵام بە هۆی قورسی برینەکانی گیانی لە دەست دا.



AM:11:30:22/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 319 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌