توێژینەوەیەکی نوێ؛ ڕێژەی باڵندەکانی ئەمریکای باکوور لە ٥٠ ساڵدا، نزیک بە ٣ میلیارد دانە کەمی کردووە

توێژینەوەیەکی مەیدانی دەریدەخات کە ئەمریکایی باکوور نزیک بە ٣ میلیارد کەمتر لە ساڵی ١٩٧٠ باڵندەی کەمترە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاسۆشەیتێدپرێس، سرنجی ئەم توێژنەوە نوێە لە زانستگای "کرنێل”ی ئەمریکا ئەنجام دراوە باس لە دابەزینی ڕەهای ژمارەی باڵندەکانە، نەک لەناوچوون و فەوتانیان.

ئەم لێکۆڵینەوەیە ڕۆژی پێنج شەممە ٢٨ی خەرمانان لە ڕۆژنامەی ژۆرناڵ "ساینس” واتە "زاستەکان” بڵاو کرایەوە، دەری دەخات کە ڕێژەی باڵندەکان لەئەمریکا و کانادا، کە نزیک بە ٥٠ ساڵ لەمەوبەر بە زیاتر لە ١٠ میلیارد دانە مەزندە کرابوون، لە ئێستادا بۆ ٧.٢ میلیارد دانە دابەزیون. بە واتایەکی تر ٢٩٪ کەمیان کردووە. 

ئەم توێژینەوەیە لە سەر باڵندە کێوییەکان ئەنجام دراون و باڵندە ماڵییەکانی وەک مریشک و ورچ لە خۆ ناگرێت. 

کارناسان دەڵێن کە تێکچوونی ژینگە، هۆکاری سەرەکی کەم بوونەوەی ڕێژەی باڵندەکان. 



AM:11:33:22/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 227 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌