برایان هۆک، سەرۆکی بەشی گرووپی ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی؛ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پاش هێرشەکانی ئێران بۆ دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستانی سعوودی، گوشار بۆ سەر ئێران زیاد دەکات.
برایان هۆک ڕایگەیاندووە کە واشینتۆن بە دوای پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی جیهانییە بۆ وەستانەوە دژی تاران و لەم بوارەشدا "بەوریاییەوە” هەڵسووکەوت دەکات.
هۆک لە وتارێکەی کە لە دانیشتنی دامەزراوەی "کۆمەڵگەی ئاسیا” لە نیویۆرک قسەی دەکرد، هێرشی بۆ سەر عەرەبستانی سعوودی بە "تێپەڕین لە سنوور” وەسف کرد و وتی وڵاتە یەکگرتووەکان بە دوای وەستانەوە بەرامبەر بە بەم باتەیە لە ڕێگەی دیپلۆماسی و هەوڵی چەند لایەنە و ڕایگەیاند کە ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەتوانێت ڕۆڵی کاریگەر بگێڕێت.