بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەمە، ۹ی ڕەزبەر، لاوێکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی (ڕزگار زەندی)، کە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و سزای ئیعدامی بەسەر داسەپابوو، سەرەڕای هەوڵی چالاکانی مەدەنی ئەو شارە بۆ هەڵوەشانەوەی سزاکەی، لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە لەسێدارەدرا.