حسێن ڕوحانی بە پێنج ساڵ زیندان سزا درا

لە درێژی گەندەڵی ئابووری ناو دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی، ئەمجارە حسێن ڕوحانی برای حەسەنی ڕووحانی سەرۆک کۆماری ئیران بە تاوانی گەندەڵی ئابووری دەستگیر و سزای زیندانی بۆ بڕایەوە.

غوڵام‌حسێن ئیسماعیلی وتەبێژی دەزگای دادی ئێران، ڕۆژی سێشەممە، ٩ی ڕەزبەر، لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانی لە تاران وێڕای پشتڕاستکردنەوەی سزای زیندانی حسێن فەرەیدوون برای حەسەنی ڕووحانی و دەستیاری پێشووی سەرۆک کۆماری ئێران بە تۆمەتی گەندەڵی ماڵی ڕایگەیاند: ناوبراو لە لایەن دادگای پێداچوونەوە بە پێنج ساڵ زیندان سزا دراوە.

جێی ئاماژەیە، پێشووتر حسێن فەرەیدوون بە تۆمەتی گەندەڵی و یارمەتی لە گەندەڵی ئابووری بە حەوت ساڵ زیندان مەحکوم کرابوو.

PM:06:31:01/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 239 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌