دوو کۆڵبەر لە سنووری سەردەشت برینداربوون

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی سێشەممە، ۹ی ڕەزبەر، هێزە نیزامییەکانی ڕژیم لە سنووری بێتوشی شاری سەردەشت دەستەیەک لە کۆڵبەرانیان دایە بەر دەستڕێژی گولە کە لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەر برینداربوون.

جێی باسە، ئەو دوو کۆڵبەرە بە هاوکاری خەڵکی ئاوایی بێتووش براون بۆ نەخۆشخانە و ئێستا لە نەخۆشخانەی شاری سەردەشت لەژێر چاوەدێری پزیشکدان.

PM:05:33:03/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌