دوو ژن لە کرماشان خۆیان سووتاند

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە شاری کرماشان دوو ژن بەناوەکانی" زەینەب محەمەدی و نیگار عێزەتی" لە ڕێگای خۆسوتاندنەوە دەستیان داوەتە خۆکوژی کە ئێستا هەردووکیان بەهۆی کاریگەری برینەکەیان لەبەشی چاوەدێری پزیشکانی ناوەندە دەرمانییەکانی کرماشان دان.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بنەماڵەی نیگار عیزەتی، هەژاری بنەماڵەی، هۆکاری خۆسووتاندنی ئەم ژنە بووە.

جێی ئاماژەیە، لە دوو ساڵی ڕابردوودا و لەگەڵ خراپتربوونی دۆخی گوزەران لە ئێران، خۆکوژی و خۆسوتاندنی شارۆمەندان بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و هۆکارە سەرەکییەکەشی بۆ هەژاری و کێشەی کۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە.


PM:05:40:03/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 107 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌