بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی هەینی، ۱۲ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی دەرماناوێی شاری سەردەشت بەناوی "پەیمان"بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی سەرسنوور، بە سەختی بریندار بوو.
جێی باسە، ناوبراو لەلایەن خەڵکی گوندی بێتووشەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری سەردەشت کراوە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.