ورمێ/ باوکی گیانبەخت کردوویەکی کۆمەڵە ماڵئاوایی لە ژیان کرد

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، کاک سەید عەزیز عەلەوی کەسایەتی خۆشناو و نێوبەدەرەوەی شاری ورمێ و ناوچەی باکووری کوردستانی ڕۆژهەڵات و باوکی هاوڕێی گیانبەخت کردووی کۆمەڵە هاوڕێ "ناسر عەلەویڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕەزبەر بە هۆی نەخۆشییەوە دڵی بۆ هەمیشە لە لێدان کەوت و ماڵئاوایی لە ژیان کرد

کاک سەید عەزیز ئەدیب و شاعێر و یەکەم پێشکەشکارکارانی ڕادیۆ تاران و کرماشان بوو لە ساڵی ١٣٥٢ی هەتاوی بە زاراوەی کرمانجی 

بنەماڵەی عەلەوی و کاک سەید عەزیز بنەماڵەیەکی ئەدیب و شۆڕشگێڕ بوون و خزمەتی گەورەیان بە دەوڵەمەندکردنی زمان و ئەدەب و شۆڕشی کوردی کردووە

ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە لەم خەمەدا خۆی بە شەریکی بنەماڵەی بەڕێز و گەورەی کاک سەید عەزیز و بە تایبەتی کاک خالید و کاک موزەفەر و کاک فاخر و کاک مەنسوور عەلەوی دەزانێت و یاد و بیرەوەرەی هاوڕێی گیانبەخت کردوو هاوڕێ ناسر عەلەویش بۆ هەمیشە لە دڵماندا زیندووە


AM:11:29:21/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 139 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌