کوژرانی کاسبکارێک لە شاری جوانڕۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم





بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە کاتژمێر ٥ئێوارەی ڕۆژی چوارشەمە ۱ی خەزەڵوەر هێزە نیزامیەکانی ڕژیم ئۆتۆمبیلی کاسبکارێک بەناوی "نامدار ساڵح زادە "خەڵکی شاری جوانڕۆ دەدەنە بەر دەستڕێژی کە لە ئاکامدا ناوبراو بەسەختی بریندار دەبێت و گیانی لەدەستدەدات.

جێگەی باسە بە پێی وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئۆتۆمبێلەکەی نامدار بەتەنها باری کشمیشی پێ بووە.


دەوڵەتان لە جیهان دا ئەرکی پاراستنی شارۆمەندانی کیانە سیاسیەکەی خۆی لە ئەستۆیە، بەڵام بە پێچەوانەی ئەرکی سەرەکییەکەی پاراستنی دەسەڵاتەکەیەتی و کەمترین بەها بۆ شارۆمەندانی وڵاتەکەی قایل نییە و بە هەموو بیانوویەکەوە بۆ چاوترسێن کردن و تۆقاندنیان کەڵک وەردەگرێت، لەم سۆنگەیەوە کوشتن و زیندان و ئەشکەنجە بەشێکی جیانەکراوە لە سیاسەتی کۆماری ئیسلامی بووە لە ماوە چل ساڵەی دەسەڵات داری بە سەر ئێراندا.  

AM:10:17:24/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌