پۆلیسی هۆلەند؛ کۆماری ئیسلامی داڵدەی تیرۆریستان دەدات


ئاسۆی ڕۆژ/ ڕۆژنامەی ''دێتێلگرافی هۆلەند’’  لە زمانی بەرپرسانی حکومەتی ئەو وڵاتەوە ڕایگەیاند: کەسێکی تیرۆریست کە پۆلیسی هولەند بە دوای دەگەڕێت، لە لایەن کۆماری ئیسلامی داڵدە دراوە. بە پێی ڕاپۆرتی ئەو ڕۆژنامەیە کۆماری ئیسلامی بەربەستە لە بەردەم دەستگیر و ڕادەستکردنی بە داداگا. 
ئەو تۆمەتبارە بە تیرۆریست بوون ناوی ''ڕزوان تەقی'' ـیە و سیخوڕی کۆماری ئیسلامییە لە دەستی بووە لە چەند کردەوەی تیرۆریستی و کوشتنی دژبەرانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ئۆروپا. بە پێی زانیارییەکانی ئەو ڕۆژنامەیە ناوبراو ئەندامی سپای قودس، لقی دەرەکی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییە. سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی جۆزەردانی ئەمساڵ لە لایەن ئەمریکاوە وەک گرووپێکی تیرۆریستی ناسرا کە دەستی هەبووە لە کوشتار و جیایەتەکانی ناوخۆی ئێران، ناوچەکە و شوێنە جیاجیاکانی جیهان. 
سەرچاوەی ئەم هەواڵە باسی لەوە کردوو: "تەقی" هاوکاری وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانە لە کوشتنی چەند کەس لە ئۆروپا دەستی بووە و بەم زووانە لە ئێران بینراوە. ناوبراو شوێنی شاراوەیە و لە لایەن بەرپرسانی کۆماری ئیسلامییەوە پارێزراوە و بەر دەگیرێت لە دەستگیر کردن و ڕادەست کردنەوە بە دادگا. دەزگای ئەمنییەتی هۆلەند باس لەوە دەکات کە ناوبراو بە بەلەمی تایبەتی هات و چۆی دوبەی دەکات. 
لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتە دا هاتووە کە بەرپرسی جێ بە جێ کردنی ئەرکەکانی تەقی لە پەیوەند لەگەڵ وەزارەتی ئیلاعاتی ئێران کەسیک بوە بە ناوی ''نۆفل" کە دواتر لە مانگی ژوئیەی ئەمساڵ لە "ئامستردام" پایتەختی وڵاتی هۆلەند دەستگیر کراو و پاش دادگایی سزای زیندانی هەتا هەتایی بۆ بڕایەوە.
دێتیلگرافی هۆلەند ڕایگەیاند: ڕزوان تەقی تەنیا تاوانبارێکی هۆلەندی نییە کە لە لایەن ڕژیمی تارانەوە داڵدە دراوە و دەپارێزرێت. ''شاهین غەیبی'' ٣٦ساڵەیش لە کردەوە تیرۆریستییەکانی ئێرانە ئێران لە وڵاتانی ئۆرووپاییەوە دەستی هەبووە و لە لایەن دادگای هۆلەندەوە حوکمی دەستگیری بۆ دەرچووە، بەڵام لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە داڵدە دراوە و ئێرانیش لە ڕادەست کردنەوە بە پۆلیسی ئێنتر پۆل و پۆلیسی هۆلەند خۆ دەبوێرێت. 
لە دوازدە مەرجەکەی ئەمریکا بۆ دانیشتن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بۆ نووسینەوەی ڕێکەوتننامەیەکی نوێ باس لەوە کراوە کە ئێران گەورەترین پشتیوان و داڵدەدەری تیرۆریزیمی نێودەوڵەتییە و دەبێت دەست لەم کارە هەڵگرێت.


PM:03:43:31/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌