هونەرمەندانی کرماشانی لە فسیڤاڵی شانۆی "ئەفرا" سەرکەوتنیان بەدەست هێنا

ڕۆژی دوشەممە ١٢ی خەزەڵوەری ١٣٩٨ ڕیوەرەسمی کۆتایی مێهرجانی مۆنۆلۆگی "ئەفرا" بەڕێوەچوو کە تێدا شانۆی "عەباس" لە دەرهێنانی "حەمزە زارعی" دەرهێنەری جوانڕۆیی توانی درێژە بە سەرکەوتنەکانی بدات و چەندین خەلاتی ئەو فستڤاڵە بە دەست بهێنێت.

ئەو خەلاتانە بریتین لە باشترین شانۆ و باشترین دەرهێنەر بۆ حەمزە زارعی، باشترین ئەکتەر بۆ سیمین بێهفەڕ .

جێگای باسە کە سیمین بێهفەڕ و حەمزە زارعی خەڵاتەکەی خۆیان  پێشکەش بە منداڵانی کوردستانی ڕۆژئاوا کرد.

ئەم گرووپە پێشتر لە ساڵی ٩٦ و ٩٧ هەتاوی  لە فستیڤاڵی "ڕادی " و  "هیلاد" سەرکەوتنیان بە دەست هێنابوو.

PM:03:24:04/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 99 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌