خراپی ڕێگاوبان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات قووربانی لێکەوتەوە

بە پێی هەواڵەکان؛ ڕۆژی سێ شەممە ١٤ی خەزەڵوەر لە ڕووداوێکی هاتوچوو بە هۆی کەوتنە خوارەوەی ماشینێکی جۆری "پێراید" لە ڕێگای  نێوان دو گوندی "بڵەبەر"  و "سلێن" سەر بە شار مەریوان شۆفیری پرایدەکە بە ناوی "عابد" کوڕی "فەتحوڵڵا" خەلکی گوندی "سلێن" دەست بە جێ گیانی لەدەست داوە.
جێگای باسە ڕۆژی دوشەممە ١٣ی خەزەڵوەر بە هۆی پێکدادانی دوو ماشینی جۆری "پێراید" و "سەمەند" لە ڕێگای "خۆی" بۆ "چایی پارە" ٤ کوژراو پێنج برینداری لێ کەوتەوە.

لە ڕووداویکی دیکەی هاتوچوو لە ڕێگای نێووان "مهاباد" بۆ "ورمێ" بە هۆی وەرگەڕانی ماشینێکی "سەمەند" کەسێک کوژراو کەسێکی دیکە بریندار بوو.
هەروەها شەوی ڕابردوو ڕووداویکی هاتوچوو لە فەلەکەی  "کەسرا" ی  شاری "ورمێ"  ڕووداوێکی هات و چۆ چەند برینداری لێ کەوتەوە.
خراپی و ناستاندارد بوونی  ڕیگاوبان، لە خوارەوە بوونی چۆنایەتی جۆری ئۆتۆمبیلەکانی ئێران، نەبوونی تابلۆی ڕینمایی هات و چۆ، کەمتەرخەمی شۆفیران سەرکی ترین هۆکارەکانی ڕووداوی هاتوچوون لە ئێران و کوردستان کە ڕۆژانە قووربانی لێ دەکەوێتەوە.
بە پێی ئامارە ڕەسمییەکانی خودی کۆماری ئیسلامی ساڵان لە ئێران زیاتر لە ١٧ هەزار کەس بە هۆی ڕووداوی هات و چۆوە گیانیان لە دەست دەدەن و زیاتر لە ١١٦ هەزار کەسی دیکەش بریندار و کەم ئەندام دەبن. 
کۆماری ئیسلامی لە جیات گرنگی دان بە ڕیگاو بان و هەوڵ دان بۆ پارێزراو بوونی شارۆمەندانی وڵاتەکەی و سەرمایەگوزاری لەو بوارەدا، سەروەت و سامانی خەڵکی ئێران بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان و دەستێوەردان و ئاژاوەگێڕی لە وڵاتانی ناوچەکە تەرخان دەکات. ئەوە جیا لەو سیستمە ڕانتی و گەندەڵ پەروەرەی ئابووری ئێران کە ڕێ بە بەرپرسانی ئێرانی دەدات سەروەت و سامانی خەڵکی ئێران تاڵان و تاراج بکەن.

PM:02:50:05/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 113 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌