سیمیناری کاریگەری جیهانگیری و سۆسیالمیدیا لە سەر ڕاپەڕینەکان

ئاسۆی ڕۆژهەڵات\ دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ١٨ی خەزەڵوەر (٩ی نوامبر) سیمینارێک بۆ بەڕێز مەلا بەختیار کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شاری سلێمانی و لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی شاری جوان لە ژێر ناونیشانی کاریگەری جیهانگیری و سۆسیالمیدیا لە سەر ڕاپەڕینەکان لە شاری سلێمانی ڕێکخرا.

ئەم سیمینارە بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتییە سیاسییەکان، ڕۆناکبیران، ڕۆژنامەنووس و میدیاکار، مامۆستای زانستگا، بەرپرسانی حیزبی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و چین و توێژەکانی خەڵکی کوردستان سەرەتا بە خولەکێک بە بێدەنگی وەستان بۆ ڕێز لێنان لە یادی شەهیدانی کورد  دەستی پێکرد و دواتر بەڕێزان د. دڵشاد مستەفا و د. ئیبتەیماس ئیسماعیل  پێشکەشکارانی سیمینارەکە، تەوەری سیمینارەکەیان بۆ بەشدار بووان ناساند و دواتر داوا لە بەڕێز مەلا بەختیار کرا کە سیمینارەکەی پێشکەش بکات.

ئەم سیمینارە کە لە لایەن دەزگای چاودێرەوە بۆ بەڕێزیان ڕێکخرابوو، مەلا بەختیار باسی لە جەمسەر بەندییە جیهانییەکانی لە هەمبەر گولبالیزەیشن و جیهانگیری خستە ڕوو و باسی لە ڕۆڵ و کاریگەری سۆشیالمیدیای کرد لە سەر ڕاپەڕینە جەماوەرییەکان ئەمڕۆی جیهان و ناوچە و عێراق.

بەڕێز مەلا بەختیار باسی لە کتێب و چەن دەقێکی کۆنی خۆی کرد پێشبینییەکانی کە ئەو کات لەو بڕوایەدا بووە کە خەباتی پارتیزانی نەیتوانیوە وەک ستراتیژی نەک بۆ کورد بۆ هیچ گەلێکی دیکە سەرکەوتوو بێت، کە دواتر لە بەشی دووەم دا لە لایەن بەشداربووانەوە هەڵسەنگاندنی بۆ کرا.

لە بەشی دووەم بەشدار بووان دەرفەتیان پێدرا کە سرنج و تێبینیی و پرسیارەکانی خۆیان دەربارەی تەوەری سیمینارەکە بخەنە ڕوو.

لە سەر بانگهێشتی دەزگاری چاودێر هاوڕێیان فەرزین کەرباسی و ئەردەڵان فەرەجی ئەندامانی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە لەو سیمینارەدا بەشدارییان کرد.


AM:12:51:10/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 234 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌