تەقینەوەی گاز لە کوردستانی ڕۆژهەڵات ٦ کەسی کردە قوربانی

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات؛ ٣ شارۆمەندی کوردی دانیشتووی گەڕەکی "شارەکی دانشگا" ی شاری "سەقز" بە هۆی تەقینەوەی گاز، بریندار بوون.
بریندارەکان دوو پیاو و منداڵێکی ٥ ساڵەن.
سەرچاوەیەکی دیکە لە شاری  "قوروە"  ڕایگەیاندووە؛  ڕۆژی ١٨ی خەزەڵوەرلە ماڵێکی گەڕەکی "ترمیناڵ"ی ئەو شارە بە هۆی تەقینەوەی گاز ٣ شارۆمەندی قوروەیی بریندار بوون. سەرچاوەکە ڕایگەیاند؛ کە جیا لە بریندار بوونی ئەو کەسانە، زیانی ماڵی بەرچاویشی لێ کەتووەتەوە. بە پێی ئەو هەواڵە قاتی یەکەمی ئەو خانووە بە تەواویی وێران بووە و تەنانەت زیانی بە بیناکانی دەورووبەریشی گەیاندووە. هەروەها ماشینێکی بارهەڵگریش لە تەقینەوەی گاز لەو ماڵە زیانی بەرکەوتووە.
ساڵانە بە دەستپێکردنی وەرزی سەرما لە کوردستان و ناوچە سەردسێرەکانی ئێران بە هۆی ناستاندارد بوونی ئامێرە گەرمکەرەوەکان و بە تایبەتی خەڵکی هەژار و کەم داهات دەبنە قوربانی.
ئەمە لە کاتێکدایە کە بەرپرسی یەکەم و سەرەکی ئەم دۆخە، سەرانی کۆماری ئیسلامین، بەڵام بەوپەڕی ڕوو هەڵماڵدراوییەوە بەرامبەر بە پاراستن گیان شارۆمەندانی وڵاتەکەی و دابین کردنی خزمەتگوزاری و ئاسایش بۆ خەڵکەکەی، سەروەت و سامانی ئێران دەدزن و ڕۆژ نییە گەندەڵی میلیارد دۆلاری بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی دەرنەکەوێت.

PM:04:42:13/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 185 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌