تۆپبارانی ناوچەی سەلماس و خوی لە لایەن سپای پاسداران


بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات، چەند گوندێکی سەر بە شاری سەلماس، بە شێوازی بەردەوام لە ژێر تۆپبارانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی دایە.
ڕۆژی شەممە٢٥ی خەزەڵوەر، کاتژمێر حەوتی سەر لە بەیانی بنکەکانی سپای پاسداران بە بیانووی حیزبەکانی دژبە کۆماری ئیسلامی، گوندەکانی "پێکاجیک، دیرعەلی، چوارستون و دیشوان"ی سەر بە شاری "سەلماس" و هەروەها گوندەکانی" رویان، قێرگول، کەفیل، تارمیش و قرقا"ی سەر بە شاری "خۆی"یان خستوتە ژێر ئاوری تۆپخانەکانی خۆیان.
تا وەکوو ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر خەساری گیانی و ماڵی دانشتووانی ئەو ناوچەیە لەبەر دەستدا نییە.

PM:07:12:16/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 159 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌