مەریوان/ ٣٤ کەس لە خۆپیشاندەران بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم بوون بە قوربانی

سەرچاوەکانی هەواڵ لە شاری "مەریوان" ڕایانگەیاند کە ٤ کەس لە خۆپیشاندەران بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم گیانیان لە دەست داوە٣٠ کەسی دیکە بریندار بوون.

تەرمی ٢ کەس لە کوژراوەکان لە بیمارستانی "فەجر" و ١ کەسی دیکەش لە بیمارستانی "بوعەلی"شاری مەریوانە، ناونیشانی کوژراوەکان "عوسمان نادری" "مێهران تاب" "بێهرووز"  و" شاهۆ"یە و دەوترێت کە یەکێک لە خۆپیشاندەران منداڵێکی ١٠ ساڵەیە. لە ئاکامی خۆپیشاندانەکانی شاری مەریوان ٣٠ کەس بە تووندی بریندار بوون و لە نەخۆشخانەکانی بوعەلی و فەجری ئەو شارە لە ژێر چاوەدێری دان.
سەرچاوەکانی هەواڵ لە شاری مەریوان رایانگەیاند؛ خۆپیشاندەران هێرشیان کردوەتە سەر پۆمپی بێنزینەکانی ڕەحمان زەمانە، کەریم مەحەمەدی، کاوە کۆنەپۆشی و خاوەری و بانکی میلی و سادراتی مەریوانیان ئاور تێ بەرداوە.
کەریم مەحەمەدی و کاوە کۆنەپۆشی  کە پۆمپی بێنزینەکنیان ئاوری تێ بەر دراوە هەردووکیان سەر بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامین و پێشتریش لە لایەن خەڵکی مەریوانەوە هەوڵ بۆ سوتاندنی  ماڵی کاوە کۆنە پۆشی دراوبوو کە ئەمڕۆش لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە هێرش کراوەتە سەر ماڵی ناوبراو.
 
جێگای باسە لە شاری "سنە" یەكێک لە هێزەکانی ڕژیم لە نێوانی خۆپیشاندانەکانی ئەو شارەدا کوژراوە.
دوابەدوای گرانبوونی بێنزین لە زۆربەی شار و ناوچە جیا جیاکانی ئێران و کوردستان خۆپیشاندانی بەرینی دەستی پێکردوە تائیستاش بەردەوامە.

PM:07:36:16/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 181 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌