دوایین زانیاریەکان سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی شاری بۆکان

هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات لە شاری "بۆکان" ڕایگەیاند خۆپیشاندانەکان لەو شارە بەردەوامە و لە ئەنجامی خۆپیشاندانەکاندا چەندیک کەس لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستگیر کراون کە ناونیشانی ١ ژن بە ناوی "فاتمە دادوەند" بۆ ئاسۆی ڕۆژهەڵات ئاشکرا کراوە.

سەرچاوەی هەوالەکە ڕایگەیاند؛ شەقامە سەرەکیەکانی شاری بۆکان لە لایەن هێزە سەرکوت گەرەکانی ڕژیم میلیتاریزە کراوە و بە هۆی ئەوەی هێزەکانی ڕژیم لە شەقامە سەرەکییەکانی ئەو شارەدا جێگیر کراون کۆبونەوە ناڕەزایەتییەکان بە شێوەی پەخش و بڵاو بەڕێوەدەچێت.


AM:09:53:19/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 175 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌