سەرچاوەیەکی هەواڵ لە شاری کرماشان ڕایگەیاند؛ خۆپیشاندانەکان لە ناڕەزایەتی بە
گرانی بێنزین بە شێوەی بەرین لەو شارە بەردەوامە و لە ئەنجامی خۆپیشاندانەکاندا
شەوی دووشەممە٢٧ی خەزەڵوەر خۆپیشاندەران
دەستیان بەسەر کەڵانتەری گەڕەکی "ئاریا شار" و گەڕەکی شارەکی
"تەعاون"ی شاری کرماشان دا گرتوە و دەستیان بەسەر چەک و چۆڵەکانیاندا
گرتوە.
جێگای باسە شەوی یەکشەممە ٢٦ی خەزەڵوەر خۆپیشاندەران دستیان بەسەر کەڵانتەری گەڕەکی
"جافر ئاوا"ی شاری کرماشاندا گرتوە.
تا ئێستا ئاماری گیانبەختکردوانی شاری کرماشان گەیشوە بە ١٦ کەس و بە دەیان کەس
بریندار بوون، هەر وەها لانیکەم ٤ کەس لە هێزەکانی سەر بە ڕژیم لەو
خۆپیشاندانانەدا کوژراون.