بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی
ئاسۆی ڕۆژهەڵات، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاوی لە
درێژەی ناڕەزایەتیی جەماوەری خەڵکی ئێران، خەلکی شاری مەریوان لە گەرەکی کورەی
موسەوەی و سێ راێ موسک"ی شاری مەریوان خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی بەڕێوە دەچیت سەرەڕای ئەوەی کە لە نێوان خۆپیشاندەران و
هێزەکانی ڕژیم تێکهەڵچوون هاتوەتە ئاراوە بەڵام تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە
خۆپیشاندانەکە بەردەوامە.
لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دوایانەی شاری مەریوان لانیەکم ١٠ کەس گیانی بەختکردووە و
دەیان کەس بریندار بوون.
ناونیشانی گیانبەختکردووانی شاری مەریوان تا ئێستا بۆ ئاسۆی ڕۆژهەڵات بەم شێوەیە ڕاگەیندرا:
١-شاهۆ وەلیدی ٢ بێهروز مەلەکی ٣-مێهران تاب ٤- دانیال ئستوار
٥_ئیدریس بیوارە ٦ _مەحەمەد ٧_حەبیبوڵا ٨_ئاریان ٩_ئەمیر ئەمجەدی ١٠_عوسمان نادری و هەروەها دەوترێت کە ژنێکیش لە ناو خۆپیشاندانەکانی مەریوان
گیانی لەدەست داوە. لە ئەگەری زانیاری زیاتر نانیشانی ناوبراو بڵاو دەکرێتەوە.