سنە/ لاوێکی تەمەن٣٥ ساڵ بە هۆی هەژاری خۆی کوشت!

هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات لە شاری سنە ڕایگەیاند،ڕۆژی چوار شەممە ١٣ی سەماوەز لاوێکی تەمەن ٣٥ ساڵ بە ناوی "بەختیار مەلایی" خەڵکی گوندی "تواری ملایە"ی  سەر بە شاری "سنە" بە هۆی هەژاری و نەداری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بارودۆخی نالەباری ئابووری و گرانی و بێکاری و کێشە کۆمەڵایەتییەکان لە لایەکەوە و نەبوونی پەروەردەی درووست لە ئێران وەها بارودۆخێکی ڕەخساندوە کە ڕۆژانە کەسانێکی زۆر لە ئێران دەست بدەنە خۆ کوژی و گیانیان لەدەست بدەن.

PM:02:54:04/12/2019




ئه‌م بابه‌ته 237 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌