سەقز/ تەقینەوەی گاز لە تالارێکی زەماوەن ۳٥ کەسی کرد بە قووربانی

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ شەوی پێنجشەممە کاتژمێر ۲۱ و ۳٥ خولەکی ۱٤ی سەرماوەزی ۹٨، لە تالاری مانگەشەوی شاری "سەقز" بە هۆی تەقینەوەی گاز لانیکەم ۱۱ کەس کوژران و ۲٤ کەس بریندار بوون.  

بە پێی زانیارییەکان کە بە دەستی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە ٥ کەس لە کوژراوەکان منداڵ بوون.
 حاڵی هەندێک لە بریندارەکان ناجێگیرە و بە مەبەستی چارەسەری بۆ نەخۆشخانەی ئەو شارە گوازراونەتەوە.

PM:11:28:05/12/2019




ئه‌م بابه‌ته 884 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌