ڕۆژێک بۆ خوێندکاری زانکۆ


ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ تەرخانی ڕۆژێک بە بۆنەیەکی تایبەت هەمیشە پێشینەیەکی هەبووە کە دەبێت ببینین مێژووی ئەو لەگەڵ ڕاستییەکانی کاتی ئێستا تا چ ڕادەیەک لە یەک دەچن و تا چ ڕادەیەکیش جیاوازیان هەیە.

ڕۆژی خوێندکار لە نیزامی کۆماری ئیسلامی دا بە پشتبەستن بە ڕێکەوتی ١٦ی سەرماوەزی ١٣٣٢ی هەتاوی لە کاتی دیداری فەرمی "نیکسۆن"، جێگری سەرۆک کۆماری ئەو کاتی ئەمریکا و دەسپێکی دووبارەی پەیوەندی ئێران و بریتانیا ناوزەد کرا.

لەو ڕۆژەدا ڕێژەیێکی زۆر لە خوێندکارانی زانکۆ بە نیشانەی ناڕەزایەتی لە زانکۆی تاران کە لەو کاتەدا تەنیا دامەزراوەی باڵای وڵاتی ئێران بوو دەستیان دایە خۆپیشاندان و سێ خوێندکاری زانکۆ لەو ڕووداوەدا کوژران.

لە ساڵانی دەسەڵاتداری کۆماری ئیسلامی، لەگەڵ ئەوەی کە ئەو ڕۆژەیان لە ناو ڕۆژمێردا بەو ناوەوە دامەزراندووە، بەڵام لە ڕاستیدا ئەوەی کە نابیندرێت و نابیسرێت تەنیا ویستی خوێندکارانی زانکۆیە.

باروودۆخی ئەمنیەتی لە ناو زانکۆکان و دەستگیری و دەرچوونی حوکمی قەزایی بۆ خوێندکارانی زانکۆلە هەرخۆپیشاندانێکی جەماوەری تەنیا وڵامی نیزامی دەسەڵاتدار بۆ موساڵمەت خوازانەترین داواکاریەکانی ئەو توێژە بووە.

ڕووداوی کوی زانکۆ لە ساڵی ١٣٧٦ ی هەتاوی و بە شوێن ئەویش دا سەرکوتی خوێندکاران لە هەر خۆپیشاندانێکدا، ڕێز گرتنی کۆماری ئیسلامی بۆ ئەو ڕۆژەیە.

بە جۆرێک کە لەم چەندین ساڵەدا پێش لە هاتنی ڕۆژی ١٦ی سەرماوەز، بڕیاری بێ ئەم لاولا بە ناوەندە ئەمنیەتییەکان دەدرێت تا بۆ سەرکووتی ئیحتمالی بە شێوازی ئامادە لە دەوروبەری زانکۆکان جێگیر ببن.

ناودانان و ڕێزگرتن لەم ڕۆژە تەنیا لە ڕۆژمێر و لەسەر لاپەڕەکانە کە تۆمارکراوە و ئەوەی کە لە پڕاتیک دا دەبیندرێت، سەرکوت و سەرنج پێنەدان بە داوا و ویستە سەرەکییەکانی خوێندکارانە و وکوو توێژی خوێندەوار زۆرتر دەبێت بە ناسەقامگیریەکانی کۆمەڵگا کە بەرهەمی بەڕێوەبردنی سەقەتی بەرپرسانە کاردانەوەیان هەبێت.

زیندانە درێژماوەکان و ئەشکەنجە بێ وێنەکان لە بەندیخانەگەلێک وەکوو کەهریزەک و فشافویە لەم ساڵانەدا وڵامێک بە دادپەروەری و ماف خوازی خوێندکاران بووە تا کۆماری ئیسلامی نیشانی بدات کە چۆن ڕێز لە ڕێوڕەسمەکان دەگرێت.

خوێندکار لە هەر وڵاتێکدا ویترینێکە بۆ نیشان دانی تێگەیشتنی ئاکادمیکی ئەو کۆمەڵگایە لە گواستنەوەی درووستی زانست و دانش و شعووری کۆمەڵایەتی کە دەبێت ڕێزی لێ بگیردرێت، نە سەرکووت بکرێت.


AM:11:59:07/12/2019




ئه‌م بابه‌ته 398 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌