کامیاران/ باوکی ئەندامێکی کۆمەڵە ماڵ ئاوایی لە ژیان کرد

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ۱٦ی سەرماوەزی ۱۳۹٨ی هەتاوی کاتژمێر ۵ی بەیانی بە داخەوە کاک "محەمەد ساڵەح موزەفەری" خەڵکی گوندی "پشتە"ی شاری "کامیاران" و باوکی هاوڕێ "هەژار موزەفەری"  پێشمەرگەی و ئەندامی کۆمەڵە لە شاری "کامیاران" لە تەمەنی ٨۵ ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

کاک "ساڵەح موزەفەری"  پێشمەرگە خۆشەویست و دۆستی بزووتنەوەی کوردستان بوو. کاک ساڵح کەسایەتی ناسراو و  جێگای متمانەی خەڵک و بەتایبەتی ناوچەی "کامیاران" بوو.

بە ناوی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە پرسە و سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی هاوڕێ  "هەژاری موزەفەری" و کەسوو کاریان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.

PM:02:25:07/12/2019




ئه‌م بابه‌ته 477 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌