جۆزێپ بۆرێل ڕەخنەی لە سەرکووتی خۆپیشاندەرانی ئێرانی لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کرد

ڕۆژی یەکشەممە١٧ی سەرماوەز، جۆزێپ بۆرێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئۆرووپا خوازیاری ڕوونکاری بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لە ڕاگەیاندنی ڕێژەی قوربانیان و هەروەها دادڕەسی دادپەروەرانەی بەندکراوەکان بوو.
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئۆرووپا هەروا وتی کە بە پێچەوانەی چەندین داواکاری لە حکوومەتی ئێران بۆ لەسەر خۆبوون، بەڵگە زۆر بووەکان باس لەوە دەکەن کە هەڵسووکەوتی هێزە ئەمنیەتییەکان لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی پێشوو بووتە هۆکاری کوژراون و بریندار بوونی ڕێژەیێکی زۆر لە خۆپیشاندەران.
هەروەها وتی کە خەڵکی ئێران لە مافی سەرەتایی خۆیان بۆ کۆبوونەوە و دەربڕینی سکاڵای ئابووری کەڵکیان وەرگرت و بەکارهێنانی بەربڵاو و ناهاوسەنگ لە قوەی قەهریە لە بەرامبەر خۆپیشاندەرانێک کە خوازیاری توندووتیژی نەبوون، بۆ یەکێتی ئۆرووپا و ئەندامانی بە هیچ جۆرێک پەسەند ناکرێت.

PM:03:18:09/12/2019




ئه‌م بابه‌ته 387 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌