بۆکان\ ماڵئاوایی لە ژیانی دایکی گیان بەختکردوویەکی کۆمەڵە

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە ڕۆژی ٧ی دێسامبری ٢٠١٩ دایە زەهرا خودامرادی، دایکی هاوڕێی گیان بەختکردووی کۆمەڵە هاوڕێ حەسەن ڕۆستەمی لە شاری بۆکان لە تەمەنی ٨٥ ساڵی دا ماڵئاوایی لە ژیان کردووە.
دایە زارا هاوسەری حاجی عەلی ڕۆستەمی ناسراو بە حاجی عەلی کڵاودروو دایکێکی جەرگ سووتاوی کوردستان بوو کە بە پێشکەش کردنی جگەرگۆشەکە بە شۆڕش و بزووتنەوەی بەرەنگاری کوردستان و کەسایەتییەکی خۆشەویست و جێی ڕێز و متمانەی خەڵک ناوچەکە و بە تایبەتی خەڵکی شاری بۆکان بوو. 
لە ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕەوە سەرەخۆشی بە بنەماڵەی بەڕێزی خودامرادی و ڕۆستەمی و خزم و کەس و کارییان دەڵێین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین. یادی ئازیزی هاوڕێ حەسەن خودامرادی و هەموو گیان بەختکردووانی کۆمەڵە و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلی کوردیش بۆ هەمیشە لە دڵمان دا زیندووە و لە بەربەیانی ئازادی دا یادیان دەکەینەوە. 
ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ

AM:11:06:11/12/2019




ئه‌م بابه‌ته 216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌