ئاخوندێکی ئێرانی لە دادگای "پاریس" سکاڵای بە دژی "فەرهاد پیرباڵ" تۆمار کرد

ئاسۆی ڕۆژهەڵات؛ فەرهاد پیر باڵ شاعیر و نوسەری گەورەی کورد لە دیواری فەیسبووکەکەی خۆیدا بڵاوی کردوتەوە کە ئاخوندێکی ئێرانی سەر بە یەکێک لە ڕێکخراوە ئیسلامییەکان و دانیشتووی وڵاتی "هولەند" لە دادگایەکی "پاریس" سکاڵای دژی ناوبراو تۆمار کردوە.
فەرهاد پیر باڵ لە درێژەی پەیامەکەیدا باسی لەوە کرد، لەوانەیە ئەو سکاڵایە بە بۆنەی وەرگێران و بڵاو کردنەوەی یەکێک لە کتێبەکانی بە ناوی "هوتێل ئۆروپا" کە لە لایەن "madurice nadeau" بە زمانی فەڕانسەوی وەرگێردراوەتەوە.
جێگای باسە لە "فەرهاد پیرباڵ" نوسەرێکی ناو ئاشنایە لە ئێران و تا ئێستا چەندین بابەتی بە زمانی فارسی وەرگێردراوەتەوە و کتێبی "هوتێل ئروپا" یەکێک لەو کتێبانەیە کە لە لایەن "باسیت مورادی" بە زمانی فارسی وەر گێردراوەتەوە و بەم زوانە لە دەرەوەی ئێران بڵاو دەکرێتەوە.

PM:03:16:12/12/2019




ئه‌م بابه‌ته 289 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌