بە هۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە ڕێگای نێوان مەریوان-سنە ٥ کەس بوون بە قوربانی


بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، کاتژمێر ۳ی سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ۲۲ی سەرماوەز بە هۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە جادەی نێوان مەریوان_سنە لە نێوان دوئۆتۆمبیلی جۆری "پژۆ" هەروەها "بارهەڵگرێک" ۳ کەس گیانیان لەدەست داوە و ۲ کەسی دیکەش بریندار بوو.
"فوئاد میری-فەرزام شەریعەتی و ساسان بەهمەنی" دانیشتووی گەڕەکی "حاجیاوا"ی شاری "سنە" ناونیشانی ئەو ۳ کەسیە کە لە ڕووداوەکەی ئەمڕۆ لە نزیک گوندی "نگڵ" گیانیان لەدەست داوە و "چیاکۆ بابایی" خەڵکی گەڕەکی "حاجیاوا"ی شاری "سنە" یەکێک لە بریندارەکانی ئەم ڕووداوەیە کە بارودۆخی تەندرووستی ناجێگیرە.
پێی ئامارەکانی خودی کۆماری ئیسلامی ساڵانە زیاتر لە ١٧ هەزار کەس گیانیان لە دەست دەدەن و زیاتر لە ١١٦ هەزار کەسی دیکەش بریندار و کەم ئەندام دەبن.
جێگەی باسە خراپی ڕێگاو بانەکانەکان و نەبوونی خزمەت گوزاری و خراپی جۆری ئۆتۆمبێلەکان و پابەند نەبوونی شۆفێران بە ڕێنماییانی هاتوچۆ هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکانی هاتوچۆن.


PM:04:44:13/12/2019




ئه‌م بابه‌ته 265 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌