سەقز/ دایکێک و کچێک بەهۆی پژاندنی ئەسید بوون بە قوربانی

بەپێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە کاتژمێر ۱۰شەوی شەممە ۲۳ی سەرماوەز لە جادەی سەعدی شاری سەقز ۲ ژن کە دایک و کچێکن لەلایان کەسێک بەسورای ماتۆڕەوە  بە مادەی ئەسید هێرش دەکرێتە سەریان و هەردوکیان بریندار دەبن و ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن.
ئەسید پژاندن کردەوەیەکی نامرۆڤانە و بەرهەمی سیاسەتی چەوت و کولتووری سەقەتی پیاو سالارییە و هەر جۆرە کردەوەیەکی لەم چەشنە مەحکومە.


AM:09:25:15/12/2019




ئه‌م بابه‌ته 216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌