پیرانشار/ گیان لەدەست دانی دایک و کچێک بە هۆی گاز گرتنەوە

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات؛ شەوی شەممە ٢٣ی سەرماوەز ٩٨ی هەتاوی، دایک و کچێکی (دایک ٦٥ ساڵ – کچ ٣٥ ساڵ) خەڵکی شاری "پیرانشار"ی بە هۆی نەشتی گازی "منۆ ئۆکسیدی کەربۆن" لە گەڕەکی "شارەکی" ئەو گیانیان لەدەست دا.

بە هۆی نا ستاندارد بوونی کەرەستەکانی گەرم کەرەوە و کەمتەرخەمی بەرپرسان بۆ چاوەدێری کردن بەسەر چۆنیەتی دامەزراندنی ئەم کەرسەتانە و چۆنیەتی بە کارهێنانیان هەموو ساڵێک لەگەڵ دەسپێکی وەرزی سەرما لە ناوچەکانی کوردستان ڕوودای لەم چەشنەی لێ دەکەوێتەوە.


AM:10:13:15/12/2019




ئه‌م بابه‌ته 194 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌