داسەپاندنی حوکمی ٣٥ ساڵ زیندانی بەسەر ٧ چالاکی کرێکاریدا

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو ٧ چالاکی کرێکاری بە ناوەکانی "ئیسماعیل بەخشی، سپیدە قلیان، مەحەمەد خەنیفەر، ساناز ئلاهیاری، عەسەل محەمەدی وئەمیر عەلی قولی" لەسەر دۆسیەی ناڕەزایەتییەکانی کرێکارانی نەیشەکەری حەوت تەپە، لە لایەن دادگای پێداچونەوەی ئوستانی "تاران" هەر کامەیان ٥ ساڵ زیندانیان بەسەردا داسەپا.
جێگای باسە کە پێشتر "ڕێکخراوەی لێبوردنی نێو نەتەوەیی" داسەپاندنی حوکمی لەم چەشنە و قورس لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە بەسەر چالاکانی کرێکاری و مەدنی مەحکووم کردبوو و داسەپاندی ئەو جۆرە حوکمانەی لە لایەن ناوەندی قەزایی ڕژیمەوەی بە " ناعداڵانە و شەرماوەر" باس لێ کردبوو.
داسەپاندنی حوکمی قورسی لەم چەشنە بەسەر کرێکاراندا دەرخەری ئەو ڕاستییە حاشا هەڵنگرەیە کە یاسا داڕیژەران و سەرجەم دەسەڵات دارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە هەموو لقو پۆکانیەوە بە تەواەتی دژی کرێکاران و زەحمەتکێشانن و نۆکەرو ماستاوچی سەرمایەدارانن.





AM:10:58:15/12/2019




ئه‌م بابه‌ته 200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌