لاوێکی خەڵکی شاری "نەغەدە" ٤٢ مانگ زیندانی بەسەردا داسەپا

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: لە درێژەی گوشارەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەرشارۆمەندانی کورد، ڕۆژی چوار شەممە ٤ی بەفرانبار شارۆمەندێکی خەڵکی شاری "نەغەدە" بە ناوی "سەید ئەیوب موسەوی" لە لایەن دادگای ئیمقلابی شاری ورمێ حوکمی ٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بە تۆمەتی هاوکاری یەکێک لە حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەسەردا داسەپا.
ناوبراو ساڵی ١٣٩٧ لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئیتلاعات دەستگیر کرابو و  لە گرتووخانەی  ئیتلاعاتی سپا ڕاگیرابوو هەروەها بە پێی زانیارییەکان ئەم شارۆمەندە کوردە لە کاتی دەستگیر کردنی تا کاتی داسەپاندی حوکمەکەی تەنانەت مافی گرتنی پارێزەریش نەبوە.



PM:12:06:26/12/2019




ئه‌م بابه‌ته 181 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌