کۆبونەوەی ناڕەزایەتی لە بەهەشت سەکەینەی شاری "کەرەج"

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ ڕۆژی پێج شەممە ٥ی بەفرانبار  لە "بەهەشت سەکینە" ی شاری "کەرەج" لەسەر بانگەوازی دایکی گیانبەختکردووانی ماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوو و بە نیشانەی ڕێز لێنان لە یادی گیانبەختکردووانی ئاخێزی جەماوەری مانگی خەزەڵوەری ٩٨، کۆمەڵێک لە خەڵک لە سەر گڵکۆی گیانبەختکردووانی مانگی خەڵوەر کۆبونەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد کە لە  ئەنجامدا لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕژیمەوە هێرش کرایە سەریان کۆمەڵێک لە بەشداربووانی ئەو کۆبونەوەیان دەستگیر کرد.
لە ماوەی چەن ڕۆژی ڕابردوو دایکی گیانبەختکرووانی  ماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوو بانگەوازێکیان  بڵاوە کردەوە کە یەکێک لە داواکاریەکانی ڕوو لە کۆمەڵانی خەڵکی ئێران ئەوە بوە ، ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی بەفرانبار بە هەر شێوەیەک لە توانایان دا هەیە ناڕەزایەتی خۆیان لە ئاست زوڵم و جیانیەتەکانی ڕژیم و دەر ببڕن.
پێویستە بوترێت کە زۆربەی لایەنە سیاسیەکانی ئوپزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی وەکوو شۆرای مودیریەتی گوزار، ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران، کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ پشتیوانی خۆیان لەم بانگەوازە ڕاگەیاندوە.
لەم بارەیەوە کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ترس لە ئاخێزی جەماوەی و سەرهەڵدانی نارەزایەتییەکان کەشێکی ئەمنەیتی توندی بەسەر شارەکانی ئێران و بەتایەبەتی کوردستاندا زاڵ کردووە و هێڵی ئینترنێتی پچڕاندوە.

PM:03:07:26/12/2019




ئه‌م بابه‌ته 181 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌