بەبۆنەی کۆتایی هاتنی سەرکەوتووانەی کۆنگرەی چوارەمی حیزبەکەتان گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئەنجومەنی باڵای سیاسی، ئەندامانی هەڵبژێردراوی سەرکردایەتی نوێ و سەرجەم کادر و پێشمەرگە و هۆگرانتان دەکەین و ئاواتی داهاتوویەکی گەشتان بۆ دەخوازین. هیوادارین کە دەرەنجامەکانی ئەم کۆنگرەیە، خوێن و وزەیەکی نوێ بە گیانی حیزبە خاوەن ئەزموونەکەتاندا بگێڕێت و ببێتە هەوێنی هەرچی زیاتر بەهێزبوون و یەکێتی لە نێو یەکێتیدا بۆ خزمەت بە خەڵکی کوردستانی باشوور و گەشەسەندن و پێشکەوتنی زۆرتری کۆمەڵگا.
بە ناوی ڕێبەرایەتی و کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، وێڕای پیرۆزبایی دووبارە ئاواتەخوازین هەر وەک ئەزموونی ڕابڕدوو لەم خولە نوێیەی چالاکی و خەباتتاندا دەور و نەخشێکی پڕشنگدار و درەوشاوە لە تێکۆشان و بەڕێوەبەرایەتی و کارامەیی بۆ کارنامەی سیاسی خۆتان تۆمار بکەن.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
سکرتارییەتی کومیتەی ناوەندیی
٢٩ی دێسامبری ٢٠١٩ی زایینی