پێنتاگۆن: دۆناڵد ترامپ فەرمانی هێرشی بۆ سەر کاروانی قاسم سلێمانی دەرکرد

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ بە پێی هەواڵە بڵاو کراوەکان سەر لە بەیانی ڕۆژی هەینی ۱۳ی بەفرانباری ۹٨ی هەتاوی "قاسم سلێمانی" فەرماندەی سوپای قودسی کۆماری ئیسلامی و"ئەبو مێهدی موهەندس" جێگری فەرماندەی گشتیی حەشدی شەعبی و فەرماندەی کەتائیبی حیزبوڵڵا لە هێرشێی ئاسمانیی فڕۆکەکانی ئەمریکاییی کوژراون.

چەند ساعەت دوای بڵاو بونەوەی ئەم هەواڵە، شەبەکەی خەبەری ئێران ڕاستی هەواڵەکەی بڵاو کردوە و هۆکاری کوژارنی قاسم سلێمانی لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا زانی.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە پەیامێکدا بڵاوی کردوەتەوە کە هێرشێک کە وا "قاسم سلێمانی" تێدا کوژرا بە فەرمانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا "دۆناڵد ترامپ" و لە لایەن هێزەکانی ئەمریکاوە بوو.

قاسم سلێمانی یەکێک لە بەرپرسانی پلە بەرزی کۆماری ئیسلامی و فەرماندەی سوپای قودس و یەکێک لە سەرکی ترین ئەو کسانە بوو کە ڕۆڵێکی گرینگی لە گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و پەرە پێدانی تیرۆریزم و شەڕنگێزییەکانی ئێران لە ناوچەکەدا بوو.
لە کاردانەوەکان بەرمابە بە کوژرانی قام سلێمانی، خەڵکی عێراق لە هەندێک لە شارەکان بە سەماکردن و درووشم دان لە شەقماەکانی عێراق خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی.
"مایک پۆمپێئۆ" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کاردانەوە بە کوژرانی قاسم سلێمانی لە توئیتری خۆیدا بە بڵاوە کردنەوەی ویدیۆی سەمای خۆشی عێراقییەکان نووسی؛ عێراقییەکان، عێراقییەکان لە شەقامەکان دا سەما بۆ ئازادی دەگێڕن و زۆر خۆشحاڵن کە "قاسم سلێمانی نەماوە.
سیناتۆری ئەمریکایی "جەیم ڕیج" دەسخۆشی لە دۆناڵد ترامپ کرد و باسی لەوە کرد کە "قاسم سلێمانی" و هێزەکانی بەرپرسن لە کوشتن و بریدار کردنی سەدان ئەمریکایی و کوژرانی ئەو هەلێکی بۆ عێراق تا بتوانێت ئازادانە و بە بێ کونترۆڵی ئێران بڕیار لەسەر داهاتووی خۆی بدات.
سیناتۆری ئەمریکایی "میت ڕامنی" لە کاردانەوە بەرامبەر کوژرای "سلێمانی" نووسی؛ قاسم سلێمانی هۆکاری کوژرانی  سەدان سەرواز و ژنی ئەمریکایی بوو و بێ گومان  بیری زیان گەیاندن بە شارۆمەندانی ئەمریکایی لە مێشکیدا بوو.
عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران؛ بە بڵاوە کردنەوەی پەیامێک سەبارت بە کوژرانی "قاسم سلێمانی" لە بەشێكی پەیامەکەی بە لەحنێکی تووند و شەڕخوازانە، باسی لەوە کردوە کە ئەو کەسانەی کە  دەستییان لەم ڕووداوە دا بوە تۆلەیەکی قورس لە ڕێگایان دایە.

AM:09:43:03/01/2020




ئه‌م بابه‌ته 231 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌