ڕێژەی توشبووان بە ڤایرۆسی کڕۆنا لە وڵاتی چین گەیشتووتە شەش هەزار کەس

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بەرپرسانی دەوڵەتی چین ڕۆژی چوارشەممە ٩ی ڕەشەممە ڕایانگەیاند کە ڕێژەی توشبووانی ڤایرۆسی کڕۆنا تەنیا لەو وڵاتە گەیشتووتە شەش هەزار کەس.
لە دەسپێکی ڕۆژی دووشەممە تا کۆتایی ڕۆژی سێشەممە، ڕێژەی توشبووانی ڤایرۆسی کڕۆنا لە چین دوو بەرابەر بووە و بە سەرچاوە بێهداشتیی و دەرمانییەکانی چین، تا کۆتایی ڕۆژی سێشەممە لانیکەم ١٣٢کەس گیانی خۆیان بە هۆی ئەم ڤایرۆسەوە لە دەست داوە.
تا ئێستا توشبوونی هەزاران کەس بەم ڤایرۆسە ڕاگەیەندراوە و بێجگە لە وڵاتی چین،  ئەم ڤایرۆسە لە وڵاتی تایلەند، کۆرەی باشوور، ژاپۆن، تایوان، ئیماڕات، ئۆستڕالیا و ئەمریکاش بڵاو بووتەوە.

PM:02:43:29/01/2020




ئه‌م بابه‌ته 475 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌