مەترسی تووشبوون بە نەخۆشینی کرۆنا لە ئێران و ڕێگاگەلی پێشگرتن بە تووشبوونی

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: ڕۆژی چوارشەممە ٩ی ڕێبەندانی ٩٨ی هەتاوی، کیانووش جەهان پوور بەرپرسی پەیوەندییەکانی وەزارەتی بێهداشت و دەرمان پەروەردەی پزیشکی لە لاپەڕەی ڕەسمی خۆی  لەسەر تویتر بڵاوی کردەوە؛ سەرەڕای ئاگادار کردنەوە لە نزیک بوونەوەی وایرۆسی کرۆنا لە ئێران دەبێت هەوڵەکان بۆ پێشگرتن بە تووشبوون بەم نەخۆشینە ڕەچاو بکرێت. 
وایرۆسی کرۆنا لە مەرزەکانی ئێران  لە وڵاتی ئیمارات و هەرێمی کوردستانی باشوور بینراوە و لە وڵاتانی عەرەبستان، پاکستان و ... نموونەگەلی وەها بینراوە کە مەترسی ئەوە هەیە کە تووشی نەخۆشینی کرۆنا بوبێتن ولەوانەیە لە ئێرانیش کەسانێک تووشی ئەم وایرۆسە ببن.
پێویستە بوترێت: لە  ڕێنماییەکان بۆ کەم بوونەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشینی "کرۆنا" دەتوانین ئاماژە بەم خاڵانە بدەین:
١_شۆردنی دەست بە ئاو و سابوون یا مەوادی دژە عەفونەت.
٢_داپۆشینی لووت و دەم لە کاتی پژماندن و قۆزە.
 ٣_خۆ نزیک نەکردنەوە بە کەسانێک کە وا نیشانەی نەخۆشییەکانی وەک ئانفۆڵانزا یا ئاڵامەتیان هەیە.
٤_دەم کێشان یا پوختی درووست و کامڵی گۆشت و هێلکە.
٥_پێش گرتن بە پەیوەندی  و نزیک بوونەوەی لە ڕادەبەدەر لەگەڵ ئاژەلان.

PM:04:33:29/01/2020




ئه‌م بابه‌ته 522 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌